بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ براى یه‌كێك له ده‌ستگیر كراوانى بادینان ده‌ركرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بە تۆمەتی بەرگریکردن لە دەستگیر کراوانی بادینان بڕیاری ده‌ستگیر كردن، بۆ ئەیهان سەعید براى یه‌كێك له ده‌ستگیر كراوانى بادینان ده‌رچوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى رایگه‌یاند، ئه‌یهان سه‌عید براى مامۆستا شڤان بهڕۆشكى یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه‌ى كه سزاى پێنج ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونی ناوچەی هەولێر /دادگای تاوانی هەولێر ۲/ بڕیاری ده‌ستگیر كردنى بۆ ده‌ركراوه، بەتۆمەتی بڵاو کردنه‌وه‌ی زانیاری لەسەر کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مڕۆڤ و باڵیۆز خانە و کۆنسوڵی وڵاتان لەهەرێم و بەغداد، بە تایبەت کۆنسوڵخانەی ئەمریکا.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر لە۱٦/۲/۲۰۲۱بڕیاری سزادان بە شەش ساڵ بۆ پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان دەرکرا.
دەیان چالاکوانی دیکەش دەستگیر کراون هاوکات لەهەمان ڕۆژ بڕیاری دەستگیر کردنی ئەیهان سەعید ڕۆژنامە نوس لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونی ناوچەی هەولێر دەرکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە خۆی دانیشتوی دهۆکە بەڵام بڕیارەکە لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە دەرکراوە.