هەواڵی کوردستان ئێستا

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کوژرا

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کوژرا
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات کوژرا

2021-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند کە لە هێرشەکەی سەر کاروانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، باڵیۆزەکەیان لەو وڵاتە، لوکا ئاتاناسیو و سەربازێکی ئیتاڵی کوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە 'بە نیگەرانییەکی قوڵەوە کوژرانی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، لوکا ئاتاناسیو و سەربازێکی ئیتاڵی پشتڕاست دەکەینەوە'.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، هێرشەکە کاتێک ئەنجامدراوە کە باڵیۆز ئاتاناسیو و سەربازێکی ئیتاڵیا، لەنێو ئۆتۆمبێلێکی کاروانی ئەرکی دەستەبەرکردنی سەقامگیری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات (MONUSCO) گەشتیان کردووە.

لەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی ئیتاڵیادا بڵاوکراونەتەوە، باس لەوەکراوە کە لەو هێرشەی کراوەتە سەر کاروانەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی رفاندنی کەسانی نێو کاروانەکە دراوە.