هەواڵی کوردستان ئێستا

بەھۆی نالەباری كەشوھەواوه‌ پەروەردە تاقیكردنەوە بەراییەكانی دواخست

بەھۆی نالەباری كەشوھەواوه‌ پەروەردە تاقیكردنەوە بەراییەكانی دواخست
بەھۆی نالەباری كەشوھەواوه‌ پەروەردە تاقیكردنەوە بەراییەكانی دواخست

2020-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەھۆی نالەباری كەشوھەوا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوە بەراییەكاندا و وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانیشی دیار كرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رایگەیاند: "لەسەر رەزامەندى جەنابى وەزیرى پەروەردە، بڕیاردرا بە دواخستنى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2019-2020) بۆ ماوەی پێنج رۆژ کە تاقیکردنەوەی سێیەم (بابەتی بیرکاری) زانستی و وێژەیی وە بابەتەکانی قۆناغی پیشەیی لە رێکەوتی 15/02/2020 رۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 1 دوای نیوەرۆ بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەمەش بە هۆی نالەباری کەشو هەوای چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە ئاستەنگی بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە رێگای هاتوچۆی نێوان شارەکان دروست کردووە".

 

هه‌ڵكه‌وت محه‌ممه‌د