پارێزگارى سلێمانى: ئهنجومهنى وهزیران داواكارییهكانی پارێزگاكهیان پهسهند كرد
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پارێزگارى سلێمانى رایدهگهیهنێت: پێشنیار و داواکارییەکانیان لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین پەسەندکران و بوون بەبڕیار.
د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگارى سلێمانى رایگهیاند، ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە بوارە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و پڕۆژەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا بە ڕونیی و بە وردیی و دلسۆزانەو بەرپرسانە ڕاپۆرتی هاوبەشی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاو یەکەکارگێڕییەکان و داواکارییە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەکانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگاکان؛
ئاماژهى بهوهشكردووه، گفتوگۆیان لەسەر کرا، بە سوپاسەوە هەموو ئەو پێشنیازو داواکارییانەی لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکاندا گەڵاڵەکرابوون؛ لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكانهوه؛ پەسەندکران و بوون بەبڕیار.
پارێزگارى سلێمانى راشیگهیاندووه، ئەو سێکتەرو بوارانەی لەم ڕاپۆرتانەدا بۆ ساڵی ۲٠۲۱ پەسەندکراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکەن.