هەواڵی کوردستان ئێستا

حکوومەتی هەرێم ٣٥٠ ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرد

حکوومەتی هەرێم ٣٥٠ ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرد
حکوومەتی هەرێم ٣٥٠ ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان تەرخان کرد

2021-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی خۆی نزیک بە ٣٥٠ ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بوارەکانی شارەوانی، کارەبا، تەندروستی، کشتوکاڵ، پەروەردە و رێگاوبان تەرخان کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێم کۆبووەتەوە و گفتوگۆ دەربارەی کێشە و گرفتە کارگێڕی و داراییەکانی پارێزگاکان و پلانی حکوومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەرێوەچووە، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەوەی بە ئەرکێکی لە پێشینەی حکوومەت ناو بردووە.

راشیگەیاندووە کە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، بوودجەیەکی خزمەتگوزاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە تێکرای پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە پەسەند کراوە کە بەو پێیە لە سێکتەرەکانی شارەوانی، کارەبا، تەندروستی، کشتوکاڵ، پەروەردە و رێگاوبان لەسەر بنەمای داهاتی بەردەستی حکوومەتی هەرێم ئەنجام بدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بری بوودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەیە:

-پارێزگای سلێمانی: سەد و چواردە ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار.

پارێزگای هەڵەبجە: سیی ملیار دینار.

پارێزگای هەولێر: سەد و بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار.

پارێزگای دهۆک: حەفتا و حەفت ملیار دینار.

کۆی گشتی: سێسەد و چل نۆ ملیار و حەفت سەد و دوو ملیۆن دینار.