سپێده دواین زانیارى له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
سپێده - محسن حسین
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، 15ی ئه‌م مانگه، نوسراوێكیان ناردوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، پێیان راگه‌یاندون ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ته‌واوبوه و ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان، ته‌نها مادده‌ی 11 له‌و پڕۆژه‌یه ماوه‌ته‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوی، كه باس له پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌ك راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌وڵی لێك نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانیان داوه بۆ رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌سه‌ر مادده‌ی 11 له پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بودجه‌ی گشتی عێراق مافی هه‌مو هاوڵاتیانی عێراقی زامنكردوه، له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی تایبه‌ت و هاوڵاتیانی ئاسایی، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگورزایه‌كان و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت".
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى د.جه‌مال كۆچه‌ر، كه هاوكات سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سپێده‌ى راگه‌یاند، "تا ئێستا هیچ ده‌قێك نییه كه شاندی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه له‌سه‌ری رێككه‌وتبن، هیچ رێكه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵكو ته‌نها لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ندێك له سیاسییه‌كان و شاندی هه‌رێمدا كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه لیژنه‌ی دارایی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردوه، پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌واوكراوه و بوه‌ته بابه‌تێكی سیاسیی، پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، ته‌نها بڕگه‌ی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێم ماوه، هه‌ركاتێك گه‌یشتنه رێككه‌وتن، وه‌ك بڕگه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاساكه زیادی دكه‌ن.
د. جه‌مال كۆچه‌ر باسیله‌وه‌شكرد، "له‌لایه‌ن به‌شێك له شیعه‌كانه‌وه نه‌رمی هه‌یه، سه‌رجه‌میان نه‌رم نین به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكه‌ن بیكه‌نه ده‌قێك و خۆیان به‌رپرسیارێتی ده‌نگه ناڕازییه‌كان هه‌ڵبگرن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی رونیشیكرده‌وه، "دو پێشنیاز هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌مو دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكرێت، دوه‌میش، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه ده‌فرۆشرێت بدرێته سۆمۆ، بابه‌تی 453 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه، كه نه‌وت له به‌ده‌ری جه‌یهان بدرێته كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شیروان میرزا رایگه‌یاند كه به‌مزوانه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، ده‌گه‌ن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی دوو رۆژی داهاتوودا، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه به ئامانجی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2021 ئه‌نجامده‌درێت و گوتی: "ناكرێت له‌وه زیاتر ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه دوابخرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو بۆچونه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه رۆژی پێنجه‌شممه یان رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، ساز بكرێت".
گوتیشی: "پێشبینیده‌كه‌م، به‌مزوانه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، بگه‌ن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش".