هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتی واده‌ی به‌ستنى كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت

پارتی واده‌ی به‌ستنى كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
پارتی واده‌ی به‌ستنى كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت

2021-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: پارتی مانگی ئایار، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23/2/2021، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بڕیاریان داوه‌ ڕۆژی 26 ی 5 ی2021 پارتی دیموكراتی كوردستان چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ 16 ئابی 1946 دامه‌زراوه‌ تا ئێستا 13 كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و بڕیاریشه‌ ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی به‌ڕێوه‌ببات.

به‌ پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق هه‌ر حزبێك كۆنگره‌ی نه‌به‌ستبێت مافی به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نابێت كه‌ بڕیاره‌ 10 ی 10 ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.