هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیری پێشمه‌رگه داوا ده‌كات هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه داوا ده‌كات هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری پێشمه‌رگه داوا ده‌كات هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

2021-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، به‌ ووردی گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كان و یارمه‌تیه‌ داراییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان ده‌كات و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكاش له‌ عیراق، به‌ڵێن ده‌دات به‌ به‌زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی جدی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن و له‌خه‌می باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌باشی تێده‌گه‌ن.

تاوتوێی ئه‌و پرسانه‌ ئه‌مڕۆ 23ی2ی2021 له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌ عیراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان بوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه، ‌سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌یبوون. گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ‌عیراق و ناوچه‌كه‌، وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی تر له‌ فراوانبووندایه‌، ده‌خوازێت به‌زوویی رێگریان لێبكرێت.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند: چه‌ندین جار هۆشداریمان له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه‌، كه‌ ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی تر كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌ ئێستا و ئاینده‌دا.

له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، داوایكرد" مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌بێ جیاوازی "‌.

كۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه‌ ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ێیننه‌وه‌. وتیشی: " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ تێده‌گه‌ین و به ‌جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ به‌گشتی ئومێد به‌خشه‌.

كۆبونه‌وه‌، بڕیاریدا قۆناغی هه‌مه‌هانگی و پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی بنبڕ كردن و تێكشكانی تیرۆریستان بێت.