English | عربي

تورکیا چاوەڕێی تیشکی سەوز دەکات.. "عفرین دەبێتە کۆبانێی دووەم"


تورکیا چاوەڕێی تیشکی سەوز دەکات..

2018/01/19 | 10:17

(هەواڵ كوردستان)-

تورکیا چاوەڕێی تیشکی سەوز دەکات..

"عفرین دەبێتە کۆبانێی دووەم"

ئامادەکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر کانتۆنی عەفرین تەواو دەکات و بەرپرسێکی پەیەدەش ھۆکاری ئەو لەشکرکێشیەی تورکیا ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت:" عەفرین بۆ تورکیا دەکەین بەکۆبانێی دووەم".

سلێمان عەرەب، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە باشوری کوردستان، بە SNNی راگەیاند: سوپای تورکیا دەستی بەلەشکەرکێشی چڕ کردووە لە سنووری کانتۆنی عەفرین کە لەلایەن (مەھەپە) و (ئاکەپە)ەوە پشتگیری دەکرێت و ھەڕەشەکانی ئەمجارەی تورکیاو خۆئامادەکردن بۆ شەڕیش، جدییە و ماوەی چەند رۆژێکە بە چڕی بۆردومانی ھەڕەمەکی سنووری ئەو کانتۆنە دەکات.

راشیگەیاند: تائێستا تورکیا بڕیاری کۆتایی نەداوە لەبارەی دەستپێکردنی ھێرشی زەمینی، چونکە چاوەڕوانی تیشکی سەوز لە روسیا دەکات کە تائێستا بۆی ھەڵنەکراوە.

سلێمان عەرەب ھۆشداری بە تورکیا دەدات و رایدەگەیەنێت: ئەگەر تورکیا ھەڵەی ھێرشکردنە سەر عەفرین ئەنجامبدات، دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەو شارە دەبێتە کۆبانێی دووەم بۆ رووبەڕوبوونەوەی دوژمنان و شەڕڤانانی یەپەگەش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن.

ئەو نوێنەرەی پەیەدە داوا لە ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی ئەوروپا دەکات پشتگیری لە ئەزموونی رۆژئاڤا بکەن و وتی:"لەلایەن ئەمریکاو وڵاتانی زلھێزەوە ھەڵوێستی نوێ و روون نییە سەبارەت بەو لەشکرکێشیەی تورکیاو تائێستا تەنھا تەماشاکەرن".

SNN:

ئەرکان جەبار

 6 خولەک پێشتر - Jan 19 2018 10:10AM

 228

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/sherpanjapwkSNN0







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending