هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكه‌ ده‌رده‌چێت

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكه‌ ده‌رده‌چێت
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكه‌ ده‌رده‌چێت

2021-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رۆژنامەنوسێکی دواکراو لە دادگا: پارتی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی هەڵسۆراوانی گۆران دەستپێکردووە

دیفاع هەركی رۆژنامەنووس ئاشكرایكرد:" بەتۆمەتی (كاری سیخوڕی و تێكدانی ئارامی هەرێم) فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوان و هەڵسوڕاوی گۆڕان دەرچووه‌ "

وتيشى:" لەگەڵ ناو هێنانم وەك تۆمەتبار دوو كەسی دیكەش تۆمەتیان ئاراستەكراوە كە بریتین لە هەریەك لە (جەلال تەحسین بەهادین) هەڵسوڕاوی گۆڕان، (قەیدار حوسێن) كارگێڕی بازنەی ئاكرێی گۆڕان، هه‌موومان هاتووین بۆ شاری سلێمانی"

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ستگیركران و هه‌ندێكیشیان به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی سزای چه‌ند ساڵێك زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا