وەزارەتی ناوخۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە رایگهیاند، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتوە، بۆیە خۆپارێزی زیاتر پێویستە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبونەوەیی و کەسوکار و نزیکانی توشبوش پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتین بکەن تا کەسانی دیکەی توش نەکەن.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئهوهشی راگەیاند، حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتوە و هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی توشبوو.
ئەوەش هاتوە، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات، هەروەها ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبونەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپارێزییەکانیش ئاماژەی بەوەکردوە، کەسوکار و نزیکانی توشبوی کۆرۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەڕەنتین بکەن تا کەسانی دیکە توش نەکەن.