هەواڵی کوردستان ئێستا

واده‌ى كۆتایی هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كرێت

واده‌ى كۆتایی هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كرێت
واده‌ى كۆتایی هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كرێت

2021-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند: ساڵی ئایندە پەتای كۆرۆنا كۆتایی دێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، خراپترین سیناریۆ كۆتایی هاتوە.

هانز كلۆج بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: خراپترین سیناریۆ كۆتایی هاتوە و ئێستا زیاتر لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا دەزانین وەك لەوەی لەساڵی 2020 دەمانزانی كاتێك بڵاوبوەوە.

راشیگه‌یاندووه‌: كۆرۆنا ون نابێت بەڵام ساڵی ئایندە پەتاكە كۆتایی دێت و پێویست بە سەپاندنی رێوشوێن و كۆت و بەند ناكات.

ئەو بەڕێوەبەرە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: ئەوە تەنها پێشبینییەكە، چونكە تائێستا كەس ناتوانێت بە وردی چۆنێتی گەشەسەندنی پەتاكە دیاری بكات.