هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی ناسڕییە بۆ 40 كەس بەرزبوویەوە

عێراق.. ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی ناسڕییە بۆ 40 كەس بەرزبوویەوە
عێراق.. ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی ناسڕییە بۆ 40 كەس بەرزبوویەوە

2021-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسڕییه‌ ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق برینداربوون بۆ 40 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌. وبریاره‌ ئه‌مرۆ بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى شاره‌كه‌، عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ وچه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى ئه‌منى سه‌ردانى پارێزگاى زیقار بكه‌ن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، خۆپیشاندان له‌شاری ناسڕییه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌له‌میانیدا خۆپیشانده‌ران داوایان لاكارلادانی پارێزگار، نازم وائیلییان له‌پۆسته‌كه‌ی كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ئیمام حوسێن ئاشكرایكرد: له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ دا، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پێشوازیی له‌ 40 بریندار له‌خۆپیشانده‌ران وهێزه‌كانی ئه‌منی كردووه‌ كه‌ 23یان كارمه‌ندی ئه‌منی و 17ی دیكه‌یان خۆپیشانده‌ر بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: برینداره‌كان به‌هۆی هاوێشتنی به‌رد وته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی گازی فرمێسكڕێژه‌وه‌ برینداربوونه‌، هه‌روه‌ها سێ له‌خۆپیشانده‌ره‌كان به‌فیشه‌ك برینداربوونه‌.

له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌شاری ناسڕییه‌، كه‌سێك كوژرا و 19ی دیكه‌ی برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌دا، 15 كه‌س برینداربوون كه‌پێنجیان پۆلیس بوون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌بۆ سێیه‌م رۆژ له‌شاری ناسڕییه‌ ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ گه‌یشته‌ كوژراوێك و 74 بریندار.

پارێزگای زیقار به‌چه‌قی چالاكییه‌كانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی داده‌نرێت له‌عێراق كه‌دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له‌دوو ملیۆن كه‌س وماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌شێك له‌دانیشتووانه‌كه‌ی دژبه‌ خراپ ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌ وخراپی خزمه‌تگوزاری گشتی وكه‌می هه‌لی كار خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رێژه‌ی بێكاری له‌وڵات له‌ساڵی 2020دا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ وگه‌یشتووه‌ته‌ 31.7 له‌سه‌دا، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2018دا ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌سه‌دا 20 بووه‌.