خۆپیشانده‌ران پارێزگارێكی نوێ بۆ واسیت داده‌نێنن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
جۆڵانه‌وه‌ی میللی له پارێزگای واسیت له باشوری عێراق ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (25/2/2021) دانانی نه‌بیل شه‌مه وه‌كۆ پارێزگار رایانگه‌یاند، له شوێنی پارێزگاری ئێستا محمد مه‌یاحی.
ئه‌مه له مه‌راسیمێك دا هات كه ئه‌و جۆڵانه‌وه له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای واسیت رێكیانخستبوو دوای ساڵ و نیوێك له داخستنی.
نه‌بیل شه‌مه جێگری پارێزگای واسیته بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری.
ئه‌حمه‌د عه‌زاوی نونه‌ری جۆڵانه‌وه‌ی میلی له واسیت له به‌یانامه‌یه‌ك دا ووتی، دووباره بینایه‌ی پارێزگا كراوه دوای ساڵ و نیوێك له داخستنی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، و ده‌ركردنی پارێزگار كه تومه‌تباره به كۆشتنی خۆپیشانده‌ران.
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بریاری لێداروه پێشێلبكرێت، جارێكی تر بینایه‌ی پارێزگا دهسۆتنێنرێت.
ووتیشی، خۆپیشانده‌ران له مافی خۆیان پاشگه‌زنابنه‌وه له به‌دواداچوونی یاسایی بۆ پارێزگاری واسیت كه رایكردووه، به تومه‌تی كۆشتنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی.
نه‌بیل شه‌مه‌ش له وته‌یه‌ك دا رایگه‌یاند، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران وهێزه ئه‌منیه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانشتوانی شاره‌كه كار ده‌كات.
تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی خۆی لهسیهر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی جۆڵانه‌وه‌ی میللی له واسیت رانه‌گه‌یاندووه.