شاناز و نەوید بەرهەمە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە
2021-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
هەردوو هونەرمەند شاناز زاهیر و نەوید زەردی بەیەکەوە گۆرانیەک بە شێوازی دوێت بڵاوکردەوە. شاناز زاهیر ڕایگەیاندووە”شەرم مەکە” یەکێک لە جوانترین بەرهەمەکانی ناو ئەلبومی فڕین-ە کە بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند نەوید زەردی ئەنجاممانداوە و بڵاویدەكەینەوە. شاناز ئاماژەی بەوەشداوە کە میلۆدی و تێکستی ئەم بەرهەمە لەلایەن نەویدەوە دانراوە، دابەشکردن و میکس و ماستەرینگی لە لایەن مەجیدی کازمی بۆ کراوە” شاناز کە پێستر بە (لۆکە زاهیر) ناسرابوو، بەناو و ستایلێکی نوێوە دەرکەوتەوە و ئەلبومێکی هونەری بڵاوکردەوە.
The post شاناز و نەوید بەرهەمە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.