پارێزگاری زیقار نامهی دهست له كاركێشانهوهی پێشكهشی سهرۆك وهزیران دهكات
ديجتال ميدياي سپێده
پارێزگاری زیقار نامهی دهست له كار كێشانهوهی لهپۆستی پارێزگاری پێشكهش به سهرۆك وهزیران دهكات و سهرۆك وهزیرانیش قهبوولی دهكات و كهسێك له شوێنی دادهنێت.
پارێزگاری زیقار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و مستەفا کازمیش عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی پارێزگاری زیقار بە وەکالەت.
بهپێی دهزگای میدیای سۆمەریە نیوز، دوای پێنج رۆژ لە بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار و کوژرانی 5 (پێنج) خۆپیشاندەر و برینداربونی 247 (دوسهد و چل و حهوت) کەسی لە خۆپیشاندەران و ھێزەکانی ئەمنیی، نازم حەمید وائیلی، پارێزگاری زیقار لە نامەیەکی دەستنوسدا کە ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کردوە تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار کردوە.
دوای ئەو بڕیارەی وائیلی، مستەفا کازمی بڕیاریدا عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەرەڕای ئەرکەکەی خۆی، ئەرکی پارێزگاری زیقار بە وەکالەت بەڕێوەببات.
ھەرچەندە نازم حەمید وائیلی پێشتر رایگەیاندبو، کە پشتیوانی لە داواکاریی خۆپیشاندەران دەکات و فەرمانی بە ھێزەکانی ئەمنیی کردوە، کە بە ھیچ شێوەیەک روبەڕوی خۆپیشاندەران نەبنەوە، بەڵام بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و سوربونی خۆپیشاندەران لەسەر داواکارییەکانیان و کوژرانی پێنج خۆپیشاندەرن، وائیلی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.
لە رۆژی دوشەممەی 15ـی (شوبات/2)ی رابردوەوە، خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە بەڕێودەچێت و ماوەی پێنج رۆژە بەردەوامیی ھەیە کە لەمیانیدا خۆپیشاندەران داوای لاکارلادانی پارێزگار، نازم حەمید وائیلی-یان لە پۆستەکەی دەکرد.
22ـی ئهم مانگه خۆپیشاندان له ناسریه دهستیپێكرد لە میانی خۆپیشاندانەکانی، 247 (دوسهد و چل و حهوت) کەس برینداربون کە 20 (بیست)یان بە گوللـەی راستەقینە بوە.