ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕ دوای 11 مانگ له‌داخستنی ئه‌مرۆ به‌فه‌رمی كرایه‌وه
2021-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕ له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆڤید 19 داخرا به‌هۆی ڕێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی به‌ڕووی گهشتیارندا كرایه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌نووسراوێكی فه‌رمی بڕیاردرا به‌كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕ به‌ڕووی گه‌شتیاران و هاوڵاتیان و بازرگانی سنووردار.
بهرلهكرانهوهی ده‌روازه‌ی سه‌رزێر گه‌شتیاران له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل گه‌شتیان ئهنجامدوهدا
به‌ر له‌داخستنی ده‌روازه‌ی سه‌رزێر ڕۆژانه نزیكه 400 بۆ 700 هاوڵاتی له‌ده‌روازه‌ی سه‌رزێر تێده‌په‌ڕین و گه‌شتیان ئه‌نجام ده‌دا