هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتووچۆى هه‌ولێر: سبه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ رووى شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه‌

هاتووچۆى هه‌ولێر: سبه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ رووى شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه‌
هاتووچۆى هه‌ولێر: سبه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ رووى شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه‌

2021-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەڕۆژی یەکشەممە 2021/2/28، لەکاتژمێر8ی سەر لەبەیانی بەشی یەکەمی شەقامی 150مەتری بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە بۆهاتووچۆ کردن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەهیوای ئەوەی کەشوفێرانی بەڕێزمان سود لەو شەقامە وەربگرن وەبەپێ ی یاساوڕێنماییەکانی هاتووچۆ بەکاری بێنن وەبەو خێراییەش لێخوڕینی تیادا بکەن کەدیاری کراوەبەهێماکان

هاتووچۆى هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، بۆلاینی چەپ 110کم وهەردووک لاینی ناوەندیش بۆخێرایی 100کم ولاینی لای ڕاستەش بۆخێرایی 80کم کەدەبێت بەرهەلگرەکان تەنها لەو لاینە لێخوڕین بکەن وەبەدرێژایی ڕێگایەکەش لاینی خزمەت هەیە لەلای ڕاست کەدەتوانن بۆحاڵەتی لەناکاو بۆوەستان بەکاری بێنن.