یەكێتی مامۆستایان لەسەر لێدوانی قۆپیهكردنی فەرمانبەرێكی زانكۆ هاتەدەنگ
دیجیتال میدیای سپێده
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگهیاند: پێویستە داواكاری گشتی و لایەنە بەرپرسەكان لەسەر قۆپیهكردنی كارمەندەكەی زانكۆ بێنەسەرخەت و سنورێكیش بۆ پەخشی دەزگاكانی ڕاگەیاندن دابنرێت.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند: بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان بەشێك لە ڕاگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بونەتە ئامرازێك بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان و كۆمەڵگەو ئێستاش ئەو كارەساتە ڕووی كردۆتە ناوەندەكانی خوێندن.
هەروەها ووتیشی: كارمەندێكی زانكۆ لە ڕێگەی دەزگایەكی ڕاگەیاندنی كوردیەوە باس لە قۆپیهكردنی خۆی دەكات، پێویستە داواكاری گشتی لەسەر ئەو پرسە بێتەدەنگ و لیژنەیەكی لێكۆلێنەوە پێكبهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت داواكاری گشتی و لایەنە بەرپرسانەكان كار لەسەر ڕاگەیاندنی كوردی بكەن و بەیاسا كاری ڕاگەیاندن ڕێكبخرێتەوە و ڕێگە بەو جۆرە لێدوانانە نەدرێت كە زیانی بۆ كۆمەڵگەی كوردی دەبێت.