سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه
هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/2/2020 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌لحه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.
به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕاستهڕێبوونى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات كرده‌وه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى وڵاتیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر داواكاریى ڕه‌واى خۆپیشانده‌ران له خزمه‌تگوزارى و ئێستا و ئاینده‌یه‌كى باشتر و ئه‌و مامه‌ڵه تونده‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه، جه‌ختیشیان له هه‌وڵ و هه‌نگاونانى جددى بۆ بنه‌بڕكردنى توندوتیژى به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران كرده‌وه.
تاوتوێكردنى مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و فراوانبوونى جموجووڵى تیرۆرستانى داعش له چه‌ندین ناوچه‌ى جیاى عێراق و گرنگیى ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.