زیاتر له 70 مزگهوت نوێژی ههینیان تێدا ناكرێ بهپاساوی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دیجیتال میدیای سپێده
عباس محمد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند:6 مانگە زیاتر لە 70 مزگەوت لە شاری هەولێر لە ڕۆژانی هەینی داخراون ونوێژی هەینیان تێدا ناکرێ
بە پاساوی کۆڕۆنا،ئەوە لەکاتێکدایە لەو شارە هیچ جێگایەک بەو پاساوە بەداخراوەیی نەماوەتەوە ، جگە لەوەش پاش یەک هەفتەی تر بڕیارە پشوازی لە پاپای فاتیکان بکرێ لە ڕێوڕەسمێکی گەورە و فراوان
ناوبراو لهراگهیهنراوهكهدا ئهوهیشی خستهروو: كه ئەوەی بەرامبەر ئەو مزگەوتانە کراوە بڕیارێکی سیاسی و حیزبی یە و سزادانی کۆمەڵێک مامۆستایی ئاینی یە بە پاساوی جیا جیا.
عباس محمد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، رهخنه له وهزارهتی ئهوقاف دهگرێت و دهلێت : هیچ ژیرێك لهوهدانیه نوێژخوێنی ئەو مزگەوتەی داتخستووە دەخەیتە مزگەوتێکی تر هێندەی تر قەڵەباڵغی دەکەی، ئەگەر پاساوی ڕێکسختنتان هەیە تا بەدیل پێشنیار دەکەن مزگەوت دامەخەن
ههروههاعباس محمد داوالهوهزارهتی ئهوقاف دهكات : كه بۆ ئەوەی پێتان نەڵێین دژی مزگەوت و نوێژ و پیرۆزیەکانمانن پێش هاتنی پاپا ئەو مزگەوتانە بۆ نوێژی هەینی بەڕووی نوێژ خوێنان بکەنەوە ، هەر گلەیەکیشتان لە مامۆستایی ئاینی هەیە ڕێکاری ئیداری هەیە پەیڕوی بکەن بۆ نوێژ خوێن سزا دەدەن
لهههمان كاتدا ناوبرا و ئهوهیشی ئاشكرا كرد: بە نوسراوی فەرمیش داوای کردنەوەی مزگەوتەکانم کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنی نی یە تا ئێستا ، ئهوهش بەشێک لە ناوی ئەو مزگەوتانەی نوێژی هەینیان ڕاگیراوە:
1.حاجی محمد سعید
2.مەلا سعید بندیان
3.سید حیدر
4.سید مەلا قادر
5.دوو برا
6.حاجی سدیق نانەکەلی
7.مەلا عمر
8. شێخ فخرالدین
9.عمر الفاروق
10.حاجی عزیز
11.شهید حسین
12.سلاح الدین الایوبی
13.سێ بەردان . قباء .
14.قباء 5 ی حسارۆک
15.حاجی سەنیە
16.حاجی فهیم
17.حاجی حمد امین نانەوا
18.عبداللە سعاتچی
19.حاجی عبداللە حمام چی
20.لەنگە