هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان

پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان
پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان

2021-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 1/3/2021، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەى ئاسمان لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان کەمێک باران دەبارێت.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٩ پلە و نزمترین حەوت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە چوار پلە دەبێت و دھۆک ١٧ بە شەش پلە دەبێت و کەرکوک ٢٠ بە هەشت پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٨ پلە و نزمترین هەشت پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٩ بە شەش پلە، دھۆک ١٦ بە حەوت پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ٢١ بە نۆ پلە دەبێت.