هەواڵی کوردستان ئێستا

وتەبێژی حكومەت: پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن

وتەبێژی حكومەت: پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن
وتەبێژی حكومەت: پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن

2021-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-ئارام سەردار وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن، بەڵام بەو هۆیەی تووشبوون لەو ناوەندانەدا نەگیشتنە ئاستێكی مەترسیدار، پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لەكۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا بڕیاردرا یەكێك لەوانە تووندكردنی ڕێكارەكان و پابەندكردنی دامودەزگاكانی حكومەت و هاوڵاتیان تاوەكو پابەندی ڕێنمایی تەندروستی ببن، چونكە ژمارەی تووشبوان لەزیادبووندان، پێشنیاریش هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن، بەڵام بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی خوێندكاران و كەس و كاریان بەتایبان ئێستا تووشبوون بەكۆڕۆنا لەناوەندەكانی خوێندن نەگەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت”. بە وتەی جوتیار عادل”ڕێكاری خۆپارێزی توندتر دەگیرێتەبەر و هاتووچۆش لەنێوان شارەكانی هەرێم ئاسایی دەبێت، […]

The post وتەبێژی حكومەت: پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.