سه‌رۆكى پێشوترى فه‌ره‌نسا، به 3 ساڵ زیندانیكردن سزادرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دادگایه‌كى فه‌ره‌نسا رۆژى دوشه‌ممه سه‌رۆكى پێشوترى وڵات (نیكۆلا ساركۆزى) به 3 ساڵ زیندانیكردن سزادا، سزادانى سه‌رۆكى پێشوترى فه‌ره‌نسا به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵات بوه.
ساركۆزى به‌وه تۆمه‌تباركرا كه یارمه‌تى دادوه‌رێكى داوه پۆستێكى باڵا له شارى مۆناكۆ وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر پێدانى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌یسى پاره‌داركردنى هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كانى، هه‌روه‌ك سایتى "فرانس 24" بڵاویكردوه‌ته‌وه.
سایتى "فرانس 24" رایگه‌یاندوه كه دادگاكه دوو ساڵى سزاكه‌ى "نیكۆلا ساركۆزى" هه‌ڵپه‌ساردوه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌سه‌لمێندرێت هیچ تاوانێكى دیكه‌ى ئه‌نجامداوه، ده‌شتوانێت ساڵه‌كه‌ى دیكه‌ى له به‌ندیخانه به‌سه‌ر نه‌بات به‌ڵكو له‌ژێر مانه‌وه‌ى زۆره‌ملێدا بمێنێته‌وه.
لاى خۆشییه‌وه، سه‌رۆكى پێشوترى فه‌ره‌نسا كه ته‌مه‌نى 66 ساڵه و له ساڵانى 2007 تا 2012 سه‌رۆكى وڵات بوه، هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردوه‌ته‌وه كه دراونه‌ته پاڵى.
"نیكۆلا ساركۆزى" ده‌بێته دووه‌م سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا سزا بدرێت له دواى "جاك شیراك" كه پێش 9 ساڵ بۆ 2 ساڵ به‌ندكردن سزا درابو.