هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌كیلی میری ئێزدیان بۆ KDP: ئێزدییەكان دووبارە ڕووبەڕووی مەترسیی داعش دەبنەوە

وه‌كیلی میری ئێزدیان بۆ KDP: ئێزدییەكان دووبارە ڕووبەڕووی مەترسیی داعش دەبنەوە
وه‌كیلی میری ئێزدیان بۆ KDP: ئێزدییەكان دووبارە ڕووبەڕووی مەترسیی داعش دەبنەوە

2020-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


شێخان- KDP.info- وه‌كیلی میری ئێزدیان دەڵێت، گەڕانەوەی خێزان و كەسوكاری تیرۆریستانی داعش بۆ زوممار، مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ناوچەكە، بە تایبەت بۆ شنگال.

جەهوەر عەلی بەگ، وه‌كیلی میری ئێزدیان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داعش خۆی مەترسییە و گەڕانەوەی خێزانەكانیشیان، مەترسییەكە گەورەتر دەكات و ئێزدییەكان بەو هۆیەوە ڕووبەرووی مەترسییەكی گەورە دەبنەوە لە شنگال".

ناوبراو گوتیشی:" بە دەست ئەو پاشماوانەی داعش، ئێزدییەكان هەموو ئازارێكیان چەشتووە، بۆیەش جێگیركردنیان لە كەمپی زوممار، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هزری توندڕۆیی لە ناوچەكە".

وه‌كیلی میری ئێزدیان، داواش لە حكوومەتی هەرێم و عێراق دەكات، بە زووترین كات چارەسەرێك بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی ئێزدییەكان دووبارە ژیانیان نەكەوێتە مەترسییەوە.

 

كـــاروان بـــاعەدری