هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوە کرد

ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوە کرد
ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوە کرد

2021-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوە، ئەنتۆنی بلینکن کردووە و تیایدا داوای ئەوەیکردووە، ئیدارەی بایدن لە میانی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا، "بابەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ" لەبەرچاوبگرت.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە واژووی ١٧٠ ئەندامی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە ٢٦ی شوباتی رابردوودا، نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوە کردووە، دوێنێش نامەکە بۆ رای گشتی خراوەتەڕوو.

لەنێو ئەو کەسانەی واژوویان لەسەر نامەکە کردووە هەریەکە لە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، گریگ میکس و یاریدەدەرەکەی، مایک ماککاوڵ هەن.

لە نامەکەدا هاتووە "لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بابەتە ستراتیجییەکان گرنگییەکی تایبەتیان لەخۆگرتووە، بەڵام لە تورکیا پێشێلکارییەکی گەورە بەرامبەر مافی مرۆڤ ئەنجامدەدرێت و دوورکەوتنەوەی ئەو وڵاتە لە دیموکراسی مایەی نیگەرانییەکی گەورەیە".