هاتووچۆی راپەڕین: لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
2021-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند: لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی٣ی٢٠٢١، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای نێوان گردجان – قەمتەران روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر (تڕێلە مارسیدس) و پیکابێکی نیسان تاک روویداوە و لە ئەجامی رووداوەکەش، شۆفێری پیکابەکە و سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە.
هاتووچۆی راپەڕین راشیگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری بارهەڵگرەکە و خێرایی زیاد لە پێویستی پیکاب نیسانەکە دەگەڕێتەوە، واتا پابەندنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نەبوون.