English | عربي

كەلار.. هاووڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


كەلار.. هاووڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2017/07/18 | 10:00

(هەواڵ كوردستان)-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكی (سەركەوتن)ی شاری كەلار، هاووڵاتییەكی تەمەن 72 ساڵ بە چەكی تاپڕ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18/7/2017 لە گەڕەكی (سەركەوتن)ی شاری كەلار، هاووڵاتییەكی تەمەن 72 ساڵ بەناوی (م.ع.م) بە چەكی تاپڕ لە ماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

گوتیشی "بە گوتەی كەسوكارەكەی ناوبراو ماوەیەكە تووشی نەخۆشی بووە و چاوێكی لەدەست داوە، بۆیە پەنای بۆ خۆكوشتن بردووە".

 

قدووری ئاماژەی بەوەش دا "تەرمەکەی بەمەبەستی توێكاریی پزیشكی هێنراوەتە پزیشكی دادوەریی كەلار و پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending