هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى ساڵى 2017 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ده‌گاته‌ وڵاتى میسر

بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى ساڵى 2017 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ده‌گاته‌ وڵاتى میسر
بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى ساڵى 2017 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ده‌گاته‌ وڵاتى میسر

2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵه‌كانى میسرى بڵاویانكردوه‌: كه‌محمد بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، گه‌یشتووه‌ته‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى قاهیره‌، كه‌ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى ناوبراو له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2017ه‌وه‌.

له‌ پێنجى كانوونى دووه‌مى رابردوو، لوتكه‌ى كه‌نداو له‌ناوچه‌ى عولاى سعودیه‌ به‌رێوه‌چوو، وتێیدا بریار درا به‌كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانى وڵاتانى كه‌نداو كه‌له‌ ساڵى 2017 دا هه‌ر یه‌كه‌ له‌سعودیه‌ ومیسر وئیمارات وبه‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دا بچڕاند.

بریاره‌ له‌ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دا بۆ میسر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمكارى عه‌ره‌بیدا بكات.