ژماره‌یه‌ك منداڵی چه‌كدارانی داعش ده‌بردرێنه ڕوسیا
دیجیتال میدیای سپێده
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه روسیا هه‌وڵده‌دات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان چه‌كداری داعش بوون بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، له‌م چوارچێوه‌شیدا كۆمسیاری مافه‌كانی منداڵانی روسیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری كردووه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی 105 منداڵی روسی كه له سوریا و عێراقن.
ئانا كۆزنیتسوفا كۆمسیاری مافه‌كانی منداڵانی روسیا رایگه‌یاند: له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توانیومان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و عێراق ، سه‌د چل و پێنج منداڵ بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
كۆمسیاری مافه‌كانی منداڵانی روسیا وتیشی: تاوه‌كو ئێستاش نازانرێت چه‌ند منداڵی روسی، كه دایك و باوكیان چه‌كداری داعش بووه له‌و دو وڵاته ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌ڕێژیشمان كردوه بۆئه‌وه‌ی سه‌د و پێنج منداڵی دیكه بگه‌ڕێنینه‌وه.
شایه‌نی باسه، له ماوه‌ی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسیا هه‌وڵیانداوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی ڕوسیا، كه دایك و باوكیان بۆ به‌شداریكردن له كرده‌وه‌كانی رێكخراوی داعش ڕویان له سوریا و عێراق كردووه.