هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌شێك له‌مامۆستایان له‌ به‌ڕده‌ڕه‌ش بایكۆتی هۆله‌كانی خوێندنیان كرد

به‌شێك له‌مامۆستایان له‌ به‌ڕده‌ڕه‌ش بایكۆتی هۆله‌كانی خوێندنیان كرد
به‌شێك له‌مامۆستایان له‌ به‌ڕده‌ڕه‌ش بایكۆتی هۆله‌كانی خوێندنیان كرد

2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

مامۆستایانی قوتابخانەی بشریانی سەر بە پەروەردەی بەردەڕەش بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان بایكۆتی هۆله‌كانی خوێندن‌ ده‌كه‌ن .

ئەمڕۆ 3-3-2021 سەرجەم ماموستایانانی وانەبێژ لە قوتابخانەی بشریانی بنەڕەتی کوڕان سەر بە پەروەردەی قه‌زای بەردەڕەش بایکۆتی هۆلەکانی خوێندنیان کرد بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان.

بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانی وانه‌بێژ، خوێندن لەم قوتابخانەیە پەکی کەوت وە زیاتر لە 700 خوێندکار بێ بەش دەبن لە خوێندن.

شایه‌نی باسه‌هه‌رله‌م هه‌فته‌یه‌دا 41 مامۆستا تر لە چەند خوێندگا و قوتانخانەیەک لە کۆمەڵگای بەنێنان سەر بە پەروەردەی قه‌زای بەڕدەڕەش هەلوێستیان وەرگرت بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م بایكۆتی مامۆستایانی له‌ قه‌زای به‌ڕده‌ڕه‌ش.