هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌رپرسێكى په‌یه‌ده‌: داعشەكان ئێستا بەڕێزلێگیراوی دەچنە هەولێر

به‌رپرسێكى په‌یه‌ده‌: داعشەكان ئێستا بەڕێزلێگیراوی دەچنە هەولێر
به‌رپرسێكى په‌یه‌ده‌: داعشەكان ئێستا بەڕێزلێگیراوی دەچنە هەولێر

2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەندامێكى دەستەی بەرێوەبردنی پارتی یەكێتی دیموكراتى "په‌یه‌ده‌" رایده‌گه‌یه‌نێت: داعشەكان ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات و بەڕێزلێگیراوی دەچنە هەولێر.

ئاڵدار خەلیل لە میانەی پۆستێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی له‌ تویتر بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەو داعشانەی بەر لە سێ ساڵ چەند كیلۆمەترێك لە هەولێرەوە دووربوون، ئەمڕۆ بەرێزەوە دەچنە ناو شارەكە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەكرێگیراوە تیرۆریستەكان، ئەوانەی خەڵكى عەفرینیان ئاوارەكرد و لەناویان بردن، هەمان شتیشیان كرد لە سەری كانی و گری سپی، ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات دەچنە هەولێر.

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوە نەكردووە كە مەبەستی كێیە و لە تێچێنەكانی پۆستەكەشیدا هەندێ لە هاوڕێكانی بەكەسێكی "قین لەدڵ" ناویان بردووە، هەشیانە ئاماژەی بەوەكردووە كانتۆتەكانی ڕۆژئاواش هەمان شتیان كردووە بۆ داعشەكانی ناوچەی خۆیان، ژمارەیەكیش هاوڕای خۆی ستایشی قسەكانیان كردووە.