تهندروستی ههرێم: سێ کەسى دیكه بەهۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانیان لەدەستدا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١١٢ کەس، ٧٢ لە دهۆک، ٤٥ لە سلێمانی و هەشت کەس لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧٤ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٨٧ لە دهۆک، ٣٨ لە سلێمانی، ٤٣ لە هەولێر و شەش لە گەرمیان.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە دهۆک.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٢٠٢ هەزار و ٣٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٠٩ هەزار و ٥٨٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ٩١٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٤٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٢٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.