کوێت: ناسنامەی 8 ئێسک و پروسکی دیکەى شهڕى داگیركارى عێراق دیاریكرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
حکوومەتی کوێت رایگەیاند کە ناسنامەی هەشت ئێسک و پروسکی دیکەی هاووڵاتییەکانیان دیارییکردووە کە لە میانی داگیرکردنی وڵاتەکەیان لەلایەن عێراقەوە بێسەروشوێن ببوون.
بەپێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی کوێت KUNAدا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دیل و بێسەروشوێنانی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، رەبیع عەدسانی ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە ساڵی رابردوو ئێسک و پروسکی ٢١ هاووڵاتی بێسەروشوێنی کوێتیان لە حکوومەتی عێراق وەرگرتووەتەوە کە پێشتر وا بڵاوکرابووەوە لە داگیرکاریەکەی ١٩٩٠دا دەستبەسەرن، لەو ژمارەیەش ناسنامەی ١٣یان لە مانگی کانوونی دووەمدا دیارییکرا.
باڵیۆزخانەی کوێت لە بەغدا لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، ئێسک و پروسکی ٢١ هاووڵاتی وڵاتەکەی لە حکوومەتی عێراق وەرگرتەوە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی کوێت کرانەوە.