هەواڵی کوردستان ئێستا

كەركوك، دەیان كرێكاری بیانی دەستگیركران

كەركوك، دەیان كرێكاری بیانی دەستگیركران
كەركوك، دەیان كرێكاری بیانی دەستگیركران

2021-03-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نیشتەجێبوون لە كەركوك، دەستگیركردنی دەیان كرێكارانی بیانی ڕادەگەیەنن، هۆكاری ئەمەش بۆ سەرپێچی مەرجەكانی یاسای نیشتەجێبوون دەگێڕنەوە. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباریی نیشتەجێبوون لە كەركوك بڵاوكرایەوە”35 بيانى بەهۆی سەرپێچی مەرجەكانی یاسای نیشتەجێبوون لە كەركوك دەستگیركراون”. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەوانەی دەستگیركراون، سەرپێچی مەرجەكانی یاسای نیشتەجێبوونی بیانیانيان كردووە لە عیراق كە لە یاسای ژمارە 76ی ساڵی 2017، ئاماژەی پێكراوە”. بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نیشتەجێبوون لە كەركوك دەڵێت”ئەوانەی دەستگیركراون، هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاجیان و لە چەند ناوچەیەكی پارێزگەی كەركوك دەستگیركراون، لە دوای دەستگیركردنەكەش ڕێكاریی یاسایی دژ بە سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر”.

The post كەركوك، دەیان كرێكاری بیانی دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.