شەپۆلێكی لێزمە باران و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە و بەفر دەبارێت
خەڵك- بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی لێزمە باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبای لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ڕۆژی هەینی كۆتایی پێ دێت. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، پێش نیوەڕۆ سبەینێ پێنج شەممە كۆتا قۆناغی كاریگەری ئەم شەپۆلە ڕوو لەناوچەكانمان دەكات و سەرەتاش لە سنوری پارێزگای دھۆك بەشێوەی بارانبارینی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەستپێدەكات لەكاتەكانی نیوە شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی كاریگەری بەھێز ئەبێت و كاریگەریەكانی درێژ ئەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكانی دیكەی هەرێم. ڕاشیگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ و ھەورە تریشقە و خێرایی با لەگەڵیدا چالاك ئەبێت لە ئاراستەی باكوری ڕۆژھەڵاتەوە بەخێرایی ١٥-٢٠ كم لە كاتژمێرێكدا […]
The post شەپۆلێكی لێزمە باران و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە و بەفر دەبارێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.