هەواڵی کوردستان ئێستا

سكرتێری پەرلەمان: لیژنەكان پشوویان نییە و لە ١ی٣ـوە دەست بە دانیشتنەكانمان دەكەینەوە

سكرتێری پەرلەمان: لیژنەكان پشوویان نییە و لە ١ی٣ـوە دەست بە دانیشتنەكانمان دەكەینەوە
سكرتێری پەرلەمان: لیژنەكان پشوویان نییە و لە ١ی٣ـوە دەست بە دانیشتنەكانمان دەكەینەوە

2020-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، لیژنەكانی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەكانیان و لە ١ی٣ دەست بە دانیشتنەكانیان دەكەنەوە و ئەو پڕۆژانەی تەواو كرابن و رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرابن، دەخرێنە بەرنامەی كاریانەوە.

مونا قەهوەچی، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئێستا پەرلەمانی كوردستان لە وەرزی پشوودایە و لە ١ی٣ دەست بە دانیشتنەكانیان دەكەینەوە، هاوكات ئەو پڕۆژانەشی لە لایەن لیژنەكانەوە تەواو دەكرێن و دەدرێنە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، دەخرێنە بەرنامەی كاریانەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، كە ئێستا لیژنەكانی پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە و راپۆرتەكانیانن، تا لە كاتی تەواوبوونی وەرزی پشووی پەرلەماندا رادەستی سەرۆكایەتی بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە لیژنەكان بەردەوامن لە كارەكانیان و ئەوان پشوویان نییە، روونیشی كردەوە هەر لیژنەیەك راپۆرتی خۆی زووتر تەواو كردبێت و لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەماندا خۆی یەكلا كردبێتەوە، ئەوان وەكو سەرۆكایەتی پڕۆژە و راپۆرتی ئەو لیژنەیە دەخەنە بەرنامەی كاریانەوە.

لە كۆتا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە ١٦ی١ی ٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەند كرا و دواتر بە مەبەستی پەسەندكردنی، لە رێكەوتی ٢٠ی١ی ٢٠٢٠ یاساكەی رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد، پاشان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ٣ی٢ی٢٠٢٠ واژۆی لەسەر یاساكە كرد. یاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رێنمایی بۆ دەردەكرێت، بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاساكە، ئەوەش دوای ٩٠ رۆژ لە واژۆكردنی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە.

 

خێڵان بەختیار