هەواڵی کوردستان ئێستا

هەولێر، یەكەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنرا

هەولێر، یەكەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنرا
هەولێر، یەكەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنرا

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك-ئارام سەردار ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢١ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەهەولێر دەستی پێكرد و كارمەندانی تەندروستی یەكەم ژەمیان وەرگرت. ئەو ڤاكسینەی بەكارهات ڤاكسینی سینۆفاڕمای چینیە د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینەكە بڕیاردرا بۆ كارمەندانی تەندروستیی بەتایبەتی ئەوانەی كە لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان لەسەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنابەكاربهێنرێت، ئەمرۆش یەكەم ژەمە ڤاكسینی دژە كۆرۆنامان دەستپێكرد. دەشڵێت، ڤاسینەكان لەڕێگای چوار تیم بەكاردەهێنرێن و بەپێی بڕی ئەو ڤاكسینەی هاتووە هەزار و ٣٦٠ كارمەند بە دوو ژەم ڤاكسینیان پێدەرێت، بڕیاریشە لەماوەی داهاتوو ڤاكسینی كۆمپانیای ئەسترازینیكا بگات ئەوانیش دابەش دەكەین. لە سنوری پارێزگای هەولێر ۳سەنتەر دیاری كراون لەهەولێر […]

The post هەولێر، یەكەم ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهێنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.