هەواڵی کوردستان ئێستا

دەوامی قوتابخانەیەك بە هۆی كۆرۆناوە ڕاگیرا

دەوامی قوتابخانەیەك بە هۆی كۆرۆناوە ڕاگیرا
دەوامی قوتابخانەیەك بە هۆی كۆرۆناوە ڕاگیرا

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی لە قوتابخانەیەك دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە.   لە نوسراوێكدا كە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی واژۆی لەسەر كردووە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتن و كەرەنتینكردنی ئامادەیی بنەڕەتی “ئامێدی” كوڕان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو قوتابخانەیە. لە نوسراوەكەدا هاتووە، حەوت حاڵەتی پشتڕاستكراوەی كۆرۆنا لەو قوتابخانەیە تۆماركراوە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە بەرواری 3-3-2021 قوتابخانەكە كەرەنتین دەكرێت.

The post دەوامی قوتابخانەیەك بە هۆی كۆرۆناوە ڕاگیرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.