هەواڵی کوردستان ئێستا

“نەبوونی بودجە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە”

“نەبوونی بودجە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە”
“نەبوونی بودجە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە”

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك پسپۆڕێكی دارایی و ژمێریاری ئاماژە بەوە دەكات، دواكەوتنی پڕۆژە یاسای بودجە دەرگای گەندەڵی بەسەر سەرجەم بوارەكانی گەندەڵیدا واڵا دەكات. نەبەرد كەریم مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، زیانەكانی ئامادەنەكردنی بودجە لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، دەرگای گەندەڵی واڵا كردووە بەسەر سەرجەم بوارەكاندا كە ئەگەری بوونی گەندەڵییان تێدایە. ناوبراو، بوارەكانی دارایی، كارگێڕی، وەبەرهێنان، بازرگانی‌و كشتوكاڵی بە نمونەی ئەو پرۆژانە هێنایەوە كە گەندەڵییان تێدا دەكرێت و بە نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجەش رێ لە بوژانەوەیان دەگیردرێت. ئەو مامۆستایەی زانكۆ بوونی پرۆژەیاسای بودجە بەچارەسەری سەرجەم ئەو كێشانە دەزانێت، لەحاڵێكدا پڕۆژە یاساكە تۆكمەبێت و پارەیەكی باشی بۆ […]

The post “نەبوونی بودجە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.