هاتووچۆی سلێمانی ده‌رباره ئۆتۆمبێله مۆدێل نزمه‌كان ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاتووچۆی سلێمانی ده‌رباره ئۆتۆمبێله مۆدێل نزمه‌كان ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات كه خوار مۆدێلن‌و تۆمار نه‌كراون، داوا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه، ده‌توانن له‌به‌رواری 7ی3 تا ڕۆژی25 ی3 . له‌ڕۆژانی فه‌رمی ده‌وامدا واتا ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و دوو شه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌و چوار شه‌ممه، له‌كاتژمێر (1:30) پاش نیوه‌ڕۆ تا (5:00) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن له‌تاسڵوجه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌كاتی پشوی فهرانبهرانیشدا واتا ڕۆژانی شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا، خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خوارمۆدێلنو تۆمارنه‌كراون هه‌ر به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ده‌توانن له‌كاتژمێر (9:30) تا (5:00)ئێوارە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن.
هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی خوار مۆدێل‌و تۆمارنه‌كراو ئه‌گه‌ر له‌ئیداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بن، ده‌توانن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆكانی خۆیان بكهنو نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هاتوچۆی سلێمانی.