هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبۆوە

نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبۆوە
نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبۆوە

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە بڕی زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبۆوە و بەهاكەی گەیشتە 67 دۆلار. سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ڕێژەی 4.7% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 67.11 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بەڕێژەی 4.6% بەرزبۆوە و گەیشتە 64.12 دۆلار. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت و هاوپەیمانەكانيان، بۆ مەبەستی دیاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت كۆبوونەوە. سەرچاوەیەك لە (ئۆپیك+) بە ئاژانسی رۆیتەزی رایگەیاند”ئەمڕۆ سعودیە درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی ئارەزوومەندانەی بەرهەمی نەوت كە بڕگەی دەگاتە ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، بۆ ماوەی مانگێك و تا نیسانی داهاتوو، تاوتوێ‌ دەكات”.

The post نرخی نەوت بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبۆوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.