ئاسایشی سلێمانی: سزای هەشت ساڵ زیندانیکردن بەسەر تیرۆریستێکدا سەپێندرا
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی رایگەیاند، تیرۆریستێکی بەرەگەز عەرەب فەرمانی فەرمانی زیندانیکردنی بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەسەردا سەپێندراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "هێزه‌كانیان به فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانى توانیویانە ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش تاوانبارێكى تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتییەکە ناوى ( ق ، م ، م )ەو به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بە، به‌پێی ماده‌ى (2) له‌یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر دەستگیرکراوە.
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، دواى لێكۆڵینه‌وه و داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ى داداگاى تاوانه‌كان كراوە، پاش دادگاییكردنى و بونى به‌ڵگه‌ى ته‌واو، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى / 2 له‌ڕۆژى یەکی ئەم مانگە سزادراوە به زیندانیكردنى بۆ ماوه‌ى هەشت هه‌شت ساڵ.