هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران: ئیسرائیل كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر

ئێران: ئیسرائیل كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر
ئێران: ئیسرائیل كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل بەردەوام كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر. سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عیراق كرد و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەك ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن ئێران لە پشت بۆردوومانەكەی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدەوە بێت. سەعید خەتیب زادە ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل بەردەوام كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر و پشێوی و ئاڵۆزی دروست دەكات و بەو هۆیەوە ئارامی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێكچووە. جێی ئاماژەیە، دوێنێ چوارشەممە، بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای عیراق مووشەك باران كرا و ئەمریكاش […]

The post ئێران: ئیسرائیل كاری تێكدەرانە دەكات و دەیداتە پاڵ وڵاتانی تر appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.