هەواڵی کوردستان ئێستا

كەعبی: دەنگ بە بودجە نادەین

كەعبی: دەنگ بە بودجە نادەین
كەعبی: دەنگ بە بودجە نادەین

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگ بە پڕۆژە بودجەی 2021 نادەن، ئەگەر بڕی پارەی زیاتر بۆ پارێزگای زیقار و پارێزگا هەژارەكانی تر تەرخان نەكرێت. نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، حەسەن كەعبی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارێزگای زیقار، وەزیرانی دارایی، پلاندانان، كارەبا، تەندروستی، نەوت، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەتەوە و جەختی لەسەر گرنگیی دامەزراندنی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای زیقار كردووەتەوە و بە پێویستییەكی سەرەكیی ناوبردووە، هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمە هەنگاوی یەكەمە بۆ ئەو پارێزگایانەی بەدەست كەمیی خزمەتگوزاری و نەبوونی ژێرخانەوە دەناڵێنن”. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “كۆبوونەوەی […]

The post كەعبی: دەنگ بە بودجە نادەین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.