هەواڵی کوردستان ئێستا

زاخارۆڤا: ئەمریكا ڕكابەرەكانی بەدوژمن دادەنێت

زاخارۆڤا: ئەمریكا ڕكابەرەكانی بەدوژمن دادەنێت
زاخارۆڤا: ئەمریكا ڕكابەرەكانی بەدوژمن دادەنێت

2021-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی لێدوانەكەی ئەنتۆنی بلینكین وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ڕكابەرەكانی واشنتۆن دایەوە و ڕایگەیاند ئەمریكا ڕكابەرەكانی بە دوژمن دادەنێت. ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمریكا هەر وڵاتێك بەدوژمنی سەرەكی دادەنێت كە ڕكابەری بكات لەهەر بوارێكدا بێت لەگەڵ ئەوەی دژایەتی هاوپەیمانێتییەكەی بكات لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوادا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد، ڕكابەری دۆڕاو ناكرێت ئەنجام بدرێت لەسەر بنەمای دانپیانراوی نێودەوڵەتی، هەر بۆیە ئامانجی بەرپەچدانەوەی ڕوسیا بۆ ڕێگریكردنە لەوڵاتەكەی لەهەلی كێبڕكێكردن لەسەر بنەمای یەكسانی و بەرەوپێشچوون لەهەر بوارێكدا وەك گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لەسەر بنەمای یاسایی و ئاماژەی بەوەكرد چینیش هەمان كێشەی لەگەڵ ئەمریكادا هەیە.

The post زاخارۆڤا: ئەمریكا ڕكابەرەكانی بەدوژمن دادەنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.