هەواڵی کوردستان ئێستا

لاهور شێخ جەنگی: پێویستە فریا بكەوین

لاهور شێخ جەنگی: پێویستە فریا بكەوین
لاهور شێخ جەنگی: پێویستە فریا بكەوین

2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینی گەلی كوردستانەوە لە پەیامێكدا داوا دەكات فریای چارەسەركردنی كێشەكان بكەون. لاهور جەنگی رایگەیاند، لەیادمان بێت كە خەڵكی كوردستان، تەنها بە یادەوەری ناژی. بەڵكو كۆمەڵانی خەڵك، داواكاری ئێستایەكی ئازاد و خزمەتگوزار، ژیانێكی شایستە و ئایندەیەكی باشترن. لەم رۆژگاری نادڵنیاییەدا، كە تاكڕەویی و هەلپەرەستی و كەمتەرخەمیی كەمینەیەكی خۆسەپێن، بوون بە هەڕەشە بۆسەر ئەزموونەكەمان، خەڵكی كوردستان دەیانەوێت بزانن، ئەو ئازادی، ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسینەی كە یەكێتی لەپێناودا دامەزراوە، بە كوێ دەگات. دەشڵێت: بەها باڵا سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی یەكێتی، هیواكانی خەباتی رزگاریی نیشتمانی، و دەسكەوتەكانی راپەڕین […]

The post لاهور شێخ جەنگی: پێویستە فریا بكەوین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.