هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: پێویستمان بە یەكڕیزییە

نێچیرڤان بارزانی: پێویستمان بە یەكڕیزییە
نێچیرڤان بارزانی: پێویستمان بە یەكڕیزییە

2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بە بۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینی گەلی كوردستانەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند پێكەوە بۆ كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر و ئاوەدان تێدەكۆشین و دەتوانین سەختی و ئاستەنگەكان تێبپەڕێنین. سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند ئێستا هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوەیی هەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد پێكەوە دەتوانن مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەستبهێنین. سەرۆكی هەرێم داواشی كرد یادی راپەڕین بكرێتە هەوێنی تەبایی و نەهێشتنی كێشە و ناكۆكییەكان.  

The post نێچیرڤان بارزانی: پێویستمان بە یەكڕیزییە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.