هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی پەرلەمان: نادادی و نابەرابەری هەیە

سەرۆكی پەرلەمان: نادادی و نابەرابەری هەیە
سەرۆكی پەرلەمان: نادادی و نابەرابەری هەیە

2021-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینەوە رایگەیاند، ئەوێ ڕۆژی خەڵكی ڕاپەڕیوی كوردستان لەپێناو سەندنی ئازادی و بەرگریكردن لەبەها پیرۆزه نەتەوەییەكان و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی سڕینەوەی نەژادی و بەعەرەبكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان، بەپاڵپشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕەگ و ڕیشەی ڕژێمی بەعسی خۆسەپێنەریان لەكوردستان‌ هەڵتەكاند. رێواز فایەق لە پەیامێكدا دەشڵێت: دواجاریش هەر ئەم ڕاپەڕینە مەزنە بووە ئیلهامبەخشی درێژەپێدانی خەباتی گەلانی دیكەی عێراق تاكۆتاییهاتنی یەكجارەكی بەڕژێمی بەعسی داپڵۆسێنەر. سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت: ئێمە لەكاتێكدا ئەم یادە شكۆدارە بەرز ڕادەگرین، كە هێشتا ویست و داخوازییە ڕەواكانی گەلەكەمان و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەتەواوەتی نەهاتوونەتە دی، هەر لەیەكلاییكردنەوەی چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم‌ تا دەگاتە پرسە […]

The post سەرۆكی پەرلەمان: نادادی و نابەرابەری هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.