هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی گشت په‌ڕله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی گشت په‌ڕله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی گشت په‌ڕله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌

2021-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان لەڕۆژی دوشه‌ممه‌ 8ـی شوبات له‌كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆی.

د.ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8/3/2021، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن".

بەپێی به‌رنامه‌ی كاری کۆبونەوە، لەتەوەری یەکەمدا ڕاوبۆچونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی کورد لە ساڵی 1991 دەخرێتەڕو.

لە تەوەری دوەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان دەکرێت
هاوکات لە تەوەری دووەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.